نەتەوە یەکگرتووەکان: له مانگی ئایاره‌وه 1760 هاووڵاتیی غه‌ززه له كاتی وه‌رگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان كوژراون

نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژه به ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات كه له مانگی ئایاره‌وه تاوه‌كوو ئێستا له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان كوژراون.
هه‌ینی، 15ـی ئابی 2025، نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (OHCHR) ڕایگه‌یاند، هه‌زار و 760 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی 27ـی ئایاره‌وه تاوه‌كوو ئێستا له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان كوژراون.
نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتوویه‌تی، ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن هاووڵاتییانی غه‌ززه له لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلییه‌وه به ئامانج ده‌گیرێن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه نییه پشتڕاستی بكاته‌وه، چه‌كدارانی دیكه هێرش بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتییان.
پێشتریش سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوانه ده‌كه‌ن و دواتر وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ده‌ده‌نه‌وه.