حه‌ماس به پێشنیازی ئاگربه‌سته شه‌ست ڕۆژییه‌كه ڕازی بوو

پێشنیازی ئاگربه‌سته شه‌ست ڕۆژییه‌كه‌ی غه‌ززه خه‌ریكه به ئه‌نجام ده‌گات و گه‌شبینییه‌ك له نێوان نێوه‌ندگیره‌كان له‌م باره‌وه له ئارادایه و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی بۆ پرۆژه‌كه پێشنیازه‌كه هه‌یه.
دووشه‌ممه، 18ـی ئابی 2025، میدیاكان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بڵاویان كرده‌وه، شاندی دانوستانكاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ڕازیبوونی خۆی به پرۆژه پێشنیازی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی غه‌ززه به نێوه‌ندگیره‌كان گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حه‌ماس دوای تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازه نوێیه‌كه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه پێشكه‌شی كرابوو، به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌شیان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، گه‌یاندووه‌ته‌وه نێوه‌ندگیره‌كان.
سه‌رچاوه به شێوه‌ی جیا جیا و هاوته‌ریب ئاماژه به وه‌ڵامه‌كه‌ی حه‌ماس ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك ئاژانسی (ئه‌كسیوس)ـی ئه‌مه‌ریكی له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی گواستوویه‌تییه‌وه، حه‌ماس وه‌ڵامه ئه‌رێنییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به بارمته‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له میسر، ڕاده‌ستی محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كردووه.
هاوكات میدیای میسر، كه وڵاته‌كه‌یان نێوه‌ندگیریی حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌كات، بڵاویان كردووه‌ته‌وه، حه‌ماس به پێشنیازه نوێكه ڕازی بووه كه ئازادكردنی نیوه‌ی بارمته زیندوو و مردووه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕازیبوونی حه‌ماس له‌سه‌ر پێشنیازه نوێكه، باسم نه‌عیم، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له نوێترین لێدوانی‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ڕازیبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی میسر و قه‌ته‌ر كرده‌وه.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەم بارەوە گوتوویه‌تی: حەماس دەیەوێت دانوستان بکات، چونکە لە نیازە جددییەکەی ئێمە بۆ "داگیرکردن"ـی غەززە دەترسێت.
پێشنیازه نوێكه هه‌ڵپه‌ساردنی كاتیی كرده سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان سوپای ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژ له‌خۆ ده‌گرێت، هاوكات نهخشهڕێگهیهك ده‌بێت بۆ ئاگربه‌ستێكی گشتی و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ.
ئه‌و پێشنیازه نوێیه‌ی حه‌ماس پێی ڕازی بووه، پشت به بیرۆكه‌یه‌كی ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێت كه پێشنیازی ئاگربه‌ستێكی شه‌ست ڕۆژی و ئازادكردنی بارمته‌كانی به دوو كاروان كردووه.