ئیسرائیل داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕازیبوونی خۆی به پێشنیازی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه كه له لایه‌ن میسره‌وه قه‌ته‌ره‌وه پێشكه‌ش كرابوو ڕاگه‌یاند، ئیسرائیل داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌كات.
سێشه‌ممه، 19ـی ئابی 2025، نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تیان ڕوون و جێگیره و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه و له‌م ڕوانگه‌یشه‌وه داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌كات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، له قۆناغێكدان كه پێویست ده‌كات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی حه‌ماس بده‌ن و ئاماده‌نین ڕێگه بده‌ن یه‌ك بارمته‌ش له‌ژێر ده‌ستیدا بمێنێته‌وه.
دووشه‌ممه، 18ـی ئابی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به فه‌رمی ڕازیبوونی خۆی به پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی میسر و قه‌ته‌ر بۆ ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی غه‌ززه ڕاگه‌یاند.
حه‌ماسی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا گوتبووی، له‌گه‌ڵ گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی دیكه به پێشنیازه‌كه‌ی ئاگربه‌ست ڕازی بوونه و هه‌ڵوێستی خۆیانیان به میسر و قه‌ته‌ر گه‌یاندووه.
دووشه‌ممه، 18ـی ئابی 2025، میدیاكان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بڵاویان كرده‌وه، شاندی دانوستانكاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ڕازیبوونی خۆی به پرۆژه پێشنیازی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی غه‌ززه به نێوه‌ندگیره‌كان گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، حه‌ماس دوای تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازه نوێیه‌كه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه پێشكه‌شی كرابوو، به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌شیان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، گه‌یاندووه‌ته‌وه نێوه‌ندگیره‌كان.
ئه‌و پێشنیازه نوێیه‌ی حه‌ماس پێی ڕازی بووه، پشت به بیرۆكه‌یه‌كی ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێت كه پێشنیازی ئاگربه‌ستێكی شه‌ست ڕۆژی و ئازادكردنی بارمته‌كانی به دوو كاروان كردووه.