كرێكارانی كۆمپانیای نه‌وتی هالیبرتۆن له به‌سره: حكوومه‌تی عێراق ڕیسوا و ملكه‌چی بێگانه‌ی كردووین

بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به نه‌وت و كانزاكان ده‌وڵه‌مه‌نده، ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و عێراقییه‌كان له سوودی سه‌رچاوه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بێبه‌ش ده‌بن و گله‌یی له به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه نه‌یانتوانیوه هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنن و سوود له تواناكانیان وه‌ربگیرێت.
چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، زیاتر له 100 كارمه‌ندی كۆمپانیای هالیبرتۆن كه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره ده‌كات، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان كرد و ڕایانگه‌یاند، كۆمپانیاكه بڕیاری داوه كۆتایی به خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بهێنێت.
خۆپیشانده‌ران كه به‌شێكیان ئه‌ندازیار و كه‌سانی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون بوون، ڕایگه‌یاندووه، حكوومه‌تی عێراق له ئاستیان كه‌مته‌رخه‌مه و گوێ به تواناكانیان نادات و ملكه‌چی كۆمپانیای بیانیی كردوون و ناچاری كردوون، بۆ په‌یداكردنی بژێوی، هه‌موو سووكایه‌تی و بێڕێزییه‌ك قبووڵ بكه‌ن.
خۆپیشانده‌ران گوتوویانه، هه‌ر هه‌موویان زیاتر له 13 ساڵه له كۆمپانیاكه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام كۆمپانیاكه له پڕ گرێبه‌سته‌كانیانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و بڕیاری داوه كۆتایی به ئه‌رك و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بهێنێت و له شوێنی ئه‌وان كه‌سانی دابنێت.