گەشتەکانی عومرە لە عێراق دەست پێدەکەنەوە

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عومرەکاران ڕاگەیاند.
چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عومرەکاران دەست پێدەکەنەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە داوە، لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف و بەسرە، ڕۆژانە 3 تا 5 گەشتی ئاسمانی بۆ عومرەکاران ڕێکدەخرێت.
یەکشەممە، 17ـی ئابی 2025، هێڵی ئاسمانی عێراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی 'ئیمام حوسێن' هەموو گەشتەکانی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت، بەمەش نزیکەی 16 هەزار عومرەکاری عێراقی، کە 2000 یان کوردن، لە وڵاتی سعوودییە گیریان خوارد و نەیانتوانی بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە، بۆیە بەشێکیان ناچار بوون بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە.