ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: داعش هێشتا له عێراق و سووریا چالاکه

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: دۆخی سووریا لەرزۆکه و داعش بۆشاییه ئەمنییەکان دەقۆزێتەوه و له چەند ناوچەیەکیش بۆ هێرشەکانی پاڵپشتیی هەیه.
چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی هەڕەشەی داعش كۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنەکە پێیان وابوو، داعش هێشتا له عێراق و سووریا چالاکه، هەروەها دۆخی سووریا لەرزۆکه و داعش بۆشاییه ئەمنییەکان دەقۆزێتەوه و له چەند ناوچەیەک بۆ هێرشەکانی پاڵپشتیی هەیه.
لای خۆیەوە ڤلادیمیر ڤۆرۆنکۆڤ، بریکاری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گوتی: دۆخی نامرۆیی و ناسەلامەتی کەمپی کەسوکارەکانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا مەترسی توندڕەوی و تیرۆر زیاد دەکات.
ڤلادیمیر ڤۆرۆنکۆڤ داوا دەکات، بەندکراوان لەو کەمپانە بە دیاریکراوی منداڵان بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و خۆویستانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.