هۆشیار زێباری: داواكاریی عێراق بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی یۆنامی و هاوپه‌یمانان سیاسییه

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، داواكاریی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی یۆنامی و هاوپه‌یمانان له‌و وڵاته له كۆتایی ئه‌م ساڵدا، داواكارییه‌كی سیاسییه.
پێنجشه‌ممه، 21ـی ئابی 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، داواكاریی حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یۆنامی) و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته له كۆتاییه‌كانی ئه‌م ساڵ و كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2026، داواكارییه‌كی سیاسییه و پارێزبه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێراق و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی ئێسته‌ی هه‌ڵده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له دۆخێك‌دا كه عێراق به ئاشكرا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كان بووه‌ته‌وه.
یەکشەممە، 17ـی ئابی 2025، حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند "حکوومەتی عێراق پابەندە بە کارنامە حکوومییەکەیەوە لە ڕێگەی بنیادنانی هێزە چەکدارەکان و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکان لەگەڵیاندا، بۆ پەیوەندییەکی بەرگریی دووقۆڵیی سەقامگیر، کە لەژێر ڕۆشنایی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیرییەکاندا بەڕێوە دەچێت."
عەلاوی گوتی: عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا گەیشتە ڕێککەوتنێک، دەربارەی کۆتاییهێنانی ئەرکی هاوپەیمانان بە گوێرەی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو لە ساڵانی 2025 و 2026 دا. ئەم ڕێککەوتنەش، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بارەگای شاندەکە لە بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد، لە ئەیلولی 2025 کۆتایی پێ دەهێنێت، قۆناغی نوێی هاریکاریی ئەمنی لە بواری ڕاوێژکاریی و بنیادنانی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەست پێ دەکات.