ئەڵمانیا داوای ڕێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی هه‌میشه‌یی له ئێران ده‌كات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی هه‌میشه‌ییان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وێت؛ ده‌شڵێت، بژارده‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران كراوه‌یه.
هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، یۆهان ڤادەپول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگه‌یاند، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران و پرسه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، پابه‌ندیی دیپلۆماسیین. هاوكات به پێویستی زانی، ئێران به شێوه‌یه‌كی كار به‌شداریی دانوستانه‌كان بكات.
یۆهان ڤادەپول جه‌ختیشی كرده‌وه، مه‌به‌ستیانه ئێران ڕێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵیان هه‌بێت و ئێران به شێوه‌یه‌كی كاراتر به‌شداریی دانوستانه‌كان بكات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی دیپلۆماتییان له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی وڵاتانی ترۆیكا؛ به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌بنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتووشیه‌تی، عه‌باس عراقچی له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی باڵای ئه‌ورووپا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه و هاوڕا بوونه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ وڵات له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمییه‌وه كۆببنه‌وه.
مانگی ڕابردوو ئێران بە فەرمی ئاستی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کەمکردەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات، ئێران ڕەخنەی لە ئاژانسەکە گرت بەهۆی ئیدانەنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا.