داعش هێرشێكی خۆكوژی كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی دێره‌زوور

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا ئاماژه به هێرشێكی خۆكوژی له ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان شاری دێره‌زوور و عێراق ده‌كات؛ ده‌شڵێت، داعش هێرشه‌كه‌ی كردووه.
هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا (سانا) بڵاوی كرده‌وه، داعش له ڕێگه‌ی دوو خۆكوژه‌وه، هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر بازگه‌یه‌كی شاری مه‌یادین له دێره‌زوور كه له‌گه‌ڵ عێراق هاوسنووره.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا گوتوویه‌تی، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌ڕووی دوو خۆكوژ بوونه‌ته‌وه و هه‌ردووكیانیان كوشتوون و دواتر دۆخه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه.
14ـی ئابی 2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە، یەکێک لە گرووپەکانیان لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکداریی داعش بووەتەوە، هێزەکانیشان وەڵامی هێرشەکەیان بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دایەوە، کە بووە هۆی کوژرانی یەکێک لە هێرشکاران و برینداربوونی سێی دیکە.