ئانۆ جەوهەر له ڤاتیكان له‌گه‌ڵ پاپا كۆبووه‌وه

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی مەسیحییه، له ڤاتیكان له‌گه‌ڵ پاپا كۆبووه‌وه؛ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌ی بوون.
دووشه‌ممه، 25ـی ئابی 2025، ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی مەسیحییه لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و کەسایەتی و سەرکردەی سیاسی و یاسادانەری کاثۆلیکی لە سەرتاسەری جیهان لە دیدارێکی تایبەتدا لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەم کۆبووەوە.
لە دیداره‌كه‌دا لە ڤاتیکان ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی و ڕاوێژکاری نزیک لە دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا و چەندین کونگرێسمانی ئەمەریکی لە کۆماریی و دیموکراتەکان و چەندین سەرکردە و ئەندامانی ناتۆ و پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمه‌ریکای لاتین و کاردیناڵەکانی کەنیسەی کاثۆلیکی ئامادە بوون.

