پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر لیستی باڵیۆزانی نوێ دا و ناڕەزایەتیشی لێکەوتەوە

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دەنگی لەسەر لیستی ئەو باڵیۆزانە دا کە لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی كرابوو، هاوكات ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش ده‌دات.
سێشه‌ممه، 26ـی ئابی 2025، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دەنگی لەسەر لیستی ئەو باڵیۆزانە دا کە لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی كرابوو، هاوكات ده‌نگی له‌سه‌ر دانانی حه‌سه‌ن عه‌لی چادرچی، وه‌كوو بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتییه‌كان دا.
په‌رله‌مانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌یدا پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بنه‌ماكانی هاوتاكردنی بڕوانامه و پله زانستییه عه‌ره‌بی و بیانییه‌كانی په‌سند كرد و ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای دامه‌زراوه‌كانی زیندانیانی سیاسیش دا.
په‌رله‌مان هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیازکراوی هەموارکردنەوەی یاسای سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی ئۆپەراسیۆنه جەنگییه‌كان و هەڵە سەربازییه‌كان و كرده‌وه تیرۆریستییەکانی ژمارە (20)ـی ساڵی 2009 كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیازکراوی هەموارکردنەوەی یاسای 22ـی یاسای میلاكاتی ژمارە (25)ـی ساڵی 1960ـی کرد و به هه‌مان شێوه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ هه‌مواری پرۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای چاودێریی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی ژمارە (78)ی ساڵی 1980 كرد.
له باره‌ی ده‌نگدان و په‌سندكردنی لیستی باڵیۆزه‌كان، كه ژماره‌یان 105 كه‌سه، زوهێر فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری عێراق گوتی، ناڕه‌زایه‌تیی له‌سه‌ر لیسته‌كه هه‌بوو و به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران دژی لیسته‌كه بوون، به‌تایبه‌تی كه زانیاریی كه‌سی هیچ یه‌كێكیان نه‌خرابووه به‌رده‌م لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، له كاتێكدا ڕێژه‌ی 80%ـی ناوه‌كان په‌سندكراو نین و هه‌ندێكیشیان یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس ده‌یانگرێته‌وه.