ڕاگەیەنراوێک لە بەرەی گەلەوە لەبارەی بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی گرووپەکەی لالەزار

چوارشەممە، 27ـی ئابی 2025، بەرەی گەل، کە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتیی دەکات، لەبارەی بڵاوبوونەوەی دانپێدانانی گرووپەکەی لالەزار، کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوی بەرەی گەل
سەبارەت بە سیناریۆ لاواز و چەواشەکارییەکەی یەکێتیی نوێ بەر لەوەی ئێمە لە بەرەی گهل ڕەتی بکەینەوە و بەدرۆی بخینەوە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی و میدیاکان بەدرۆیان خستەوە.
بۆیە ئەم سیناریۆ چەواشەکارییە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ ئەو تاوانە گەورە و قێزەونە دژ بە مرۆڤایەتیەی 22ـی ئاب پەردە پۆش بکات، بۆیە هەر لێرەوە داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کوردستان دەکەین ئەم ڕەوشە خراپ و قێزەونە ڕابگرن، بۆ ئەوەی هیچی تر هەرێمەکەمان دووچاری سەرکۆنە و ناشیرینی نەبێت لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.