عراقچی: وەڵامی گونجاوی وڵاتانی ترۆیکا دەدەینەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له باره‌ی بڕیاری وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ چالاککردنی میكانیزمی سناپ باك ڕایگه‌یاند، ئه‌و وڵاتانه به نوێنه‌رایه‌تیی ئیسرائیل و ئه‌مەریكا، فشار له ئێران ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گفتوگۆ و دانوستانه‌كان ده‌بێت.
هەینی 29ـی ئابی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هەڵوێستی خۆی لە بارەی بڕیاری وڵاتانی ترۆیکا بۆ چالاککردنی میکانیزمی سناپ باک، دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: بڕیاری وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا کاریگەریی لەسەر گفتوگۆ و دانوسانەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەبێت. جەختی لەوەش کردەوە، ئەو سێ وڵاتە بە نوێنەرایەتیی ئیسرائیل و ئەمەریکا فشار دەکەن.
عراقچی ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکەی وڵاتانی ترۆیکا دەرئەنجام و لێکەوتەی خراپی دەبێت. گوتیشی: ئێمە وەڵامی گونجاوی ئەو سێ وڵاتە دەدەینەوە.
هاوکات باسی لەوە کرد، سێ وڵاتەکە تۆمەتیان بۆ ئێران هەڵبەستووە و ڕایانگەیاندووە، "تاران گفتوگۆ و دانوستانی ڕەت کردووەتەوە". ئەم کارەشیان زۆر قێزەوەنە.
Acting on behalf of Israel and the U.S., the E3 have decided to maliciously pursue pressure on the Iranian people. This folly—which Iran has sternly warned against—is immoral, unjustified, and unlawful.
— Seyed Abbas Araghchi (@araghchi) August 29, 2025
Iran has cautioned that having been left out by the U.S. on all global…
پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە، هەر یەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، کە وڵاتانی 'ترۆیکا' ناسراون، میکانیزمی سناپ باکیان لە دژی ئێران چالاک کرد.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، هەر سێ وڵاتەکە داوا لە ئێران دەکەن، لە ماوەی 30 ڕۆژ پابەندبوونی خۆی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی پیشان بدات.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە 26ـی ئابی 2025، وڵاتانی ئەورووپی و بەریتانیا بە مەبەستی چارەکردنی پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تاران لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە لە جنێڤ لەگەڵ شاندی ئێران کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی بەر لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم دەرفەت بدەنە ئەو وڵاتە.
هەروەها میدیاکانی ئەورووپا بڵاویان کردەوە، دانوستانەکەی ڕۆژی سێشەممە هیوا بەخش نەبوون و هیچ ئاماژەیەک بۆ پابەندبوونی ئێران بە یاساکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی نەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هێشتا لە چەند هەفتەی داهاتوو دەرفەت دەدەنە ئێران کە پابەندبوونی خۆی پیشان بدات.
میکانزیمی سناپ باک
ميكانیزمی سناپ باك (Snapback) یانیش (جڵه‌وكردنی په‌له‌پیتكه) پلانی ئه‌مه‌ریكا بوو له سه‌رده‌می باراك ئۆباما له ساڵی 2015، بۆ ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌و لایه‌نانه‌ی دواتر به ڕێككه‌وتننامه‌ی 5+1 یاخود (JCPOA)، كه پێكهاتبوون له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ڕووسیا، چین و ئه‌ڵمانیا، ناسران. ئامانجی سه‌ره‌كیشی بریتی بوو له دڵنیاكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچه‌كه، كه ئه‌م میكانیزمه خێرایه ده‌توانێت دووباره سزاكانی سه‌ر ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندیی پابه‌ندی و به‌ڵینه‌كانی نه‌بێت.
ڕێككه‌وتننامه‌ی 5+1، له چوارچێوه گشتییه‌كه‌یدا گوزارشت له بڕیاری ژماره 2231ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات وه‌كوو چه‌ترێك بۆ هه‌موو بڕیاره تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه كۆمه‌ڵێك سزای له‌خۆ گرتووه.
هەروەها میکانیزمی سناپ باک مافی ئەوە دەداتە ئەمه‌ریکا بۆ هەموو بڕیاره پەیوەندیدارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بگەڕێتەوە و داوای گەڕاندنەوەی دەستبەجێیان بکات لە ماوەی 30 ڕۆژدا، واته لە دوای ئاگادارکردنەوەی ئەنجوومەنی ئاسای
ئه‌مه‌ریكا لە ئەیلوولی 2020ـدا هەوڵی چالاککردنی ئه‌و میكانیزمه‌ی بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌سه‌ر ئێران‌دا بوو، بەڵام زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەتیان کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمه‌ریکا له‌ناو ڕیككه‌وتننامه‌كه‌دا نه‌مابوو.
ترۆیکا چییە؟
ترۆیكا زاراوه‌یه‌كی ڕووسیی سیاسییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ وڵات به‌كار دێت كه هه‌ر سێ وڵات به‌رانبه‌ر به دۆسیه‌یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بۆچوونی هاوشێوه و هاوبه‌شیان هه‌بێت. به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌م باره‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران یه‌ك بۆچوونی هاوبه‌شیان هه‌یه.