سه‌رۆك وه‌زیرانی یه‌مه‌ن له ئه‌نجامی هێرشی ئیسرائیل كوژرا

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری یه‌مه‌ن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كوژرانی سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له هاوكارانی له ئه‌نجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
شه‌ممه، 30ـی ئابی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری یه‌مه‌ن ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا كوژرانی ئه‌حمه‌د غالیب ڕوهه‌وی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی گۆڕان و بونیاتی له‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری یه‌مه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌حمه‌د غالیب ڕوهه‌وی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوكاران و هاوڕێیانی دیكه‌ی كوژراون.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان كردووه و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌حمه‌د غالیب ڕوهه‌وی له‌به‌ر هه‌ڵوێستی به‌رگریكارانه‌ی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین و گه‌لی یه‌مه‌ن كوژراوه، بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌ن له دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل به‌رده‌وام بن.
بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن گوتووشیه‌تی، ژماره‌یه‌ك له هاوكاران و هاوڕێیان ئه‌حمه‌د غالیب ڕوهه‌وی بریندارن و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته و له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زیاتر لە 10 شوێنی لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد.
کاناڵەکە ئاماژەی بەوە کردبوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسە باڵاکانی حووسییەکانی کردووەتەوە ئامانج.
لای خۆیەوە میدیای نزیک لە حووسییەکان، ئەو هەواڵانەی ڕەت کردبووه‌وه کە باسیان لەوە دەکرد بەرپرسە باڵاکانی حووسییەکان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری سەنعا کرابنە ئامانج.
هەورەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنەکانی حووسییەکان، لە دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبن، تا ئەو کاتەی شەڕی غەززە دەوەستێت.