سوپای ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە

سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی لە باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتە 900 سەرباز.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاریێل لوبلین ئەفسەرێکی سەربازی تەمەن 34 ساڵ، لە سریەی لۆجستیکی 2036، فیرقەی 36، لە شەڕێکدا لە باشووری کەرتی غەززە کوژرا .کوژرانی ئەو ئەفسەرە ڕۆژێک دوای کوژران و بریندار بوونی چەند سەربازێکی ئیسرائیلی هات لە کەرتی غەززە، وەسفکراون.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی وڵاتەکەی گەیشتووەتە 900 سەرباز. ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل کوژرانی 900 ئەفسەر و سەربازی پشتڕاست کردووەتەوە.
لە ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەر329 سەرباز کوژراون.
456 سەرباز لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکاندا کوژراون.
50 سەرباز لە هێرشەکەی سەر لوبنان کوژراون.
34 سەرباز لە هێرشەکانی سەر حزبوڵڵای لوبنانی کوژراون.
16 سەربازی دیکە لە پێکدادانەکانی کەنارەکانی ڕۆژئاوای غەززە.
دوو سەرباز لە هێرشە درۆنییەکانی میلیشیا عێراقییەکان کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشە مووشەکیەکانی ئێران یەک سەرباز کوژراوە.
12 سەربازی دیکە لە ڕووداو و ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە کوژراون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە، نزیکەی 63 هەزار فەڵەستینی بەدەستی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون و نزیکەی 159 هەزاری دیکەش برینداربوون، کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت بوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، برسیەتی و بەدخۆراکی لە غەززە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 322 فەڵەستینی کە 121یان منداڵن.