بەرەی گەل: بەشێک لە دەستگیرکراوانمان چارەنووسیان دیارنییە

بەرەی گەل داوا دەکات، لە کەیسی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی یاسا دوور لە هەژموونی حزبی کارەکانی بکات و جەخت دەکاتەوە، بەشێک لەلایەنگرانی بەرەکە، تاوەکوو ئێستا چارەنووسیان دیارنییە.

بەرەی گەل لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی یەکێتی لە 22ی ئاب بەبێ هیچ پاساوێکی سیاسی و یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی لاهور شێخ جەنگی ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان دەستگیرکراون، کە بەشێکی زۆریان تاوەکوو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ماوەی 10 ڕۆژە هێزەکانی یەکێتی بەردەوامن لە دەستگیرکردنی لایەنگرانی  بەرەی گەل.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا بەرەی گەل داوا دەکات، یاسا دوور لە هەژموونی حزبی کارەکانی خۆی بکات.

 
Fly Erbil Advertisment