بەوێنە... كەلانە و دۆغهوا لە زرێبار
خانمێك پێنج ساڵە لە زرێبار كەلانە و دۆغهوا دروست دەكات

K24 - مەریوان
خاتوو قەتحە جەعفەری، خەڵکی ئاوایی ژان و دانیشتووی شاری مەریوانە لە رۆژھەڵاتی كوردستان، ماوەی پێنچ ساڵە لە دەریاچەی زرێبار كەلانە و دۆغهوا دروست دەكات. ئەو بژێوی ژیانی لەسەر ئەم کارە دابین دەكات. وەكخۆشی دەڵێ، کەلانە و دۆغهواكهی تام و چێژی تایبەتی ھەیە.








