بۆ یەکەمجار لە کوردستان؛ بەشی فڕۆکەوانی لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە
بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک قوتابی وەردەگیرێن

K24 - هەولێر
بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان، ئەمڕۆ به‌شى فڕۆكه‌وانى له كۆلیژى ئه‌ندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کردنەوەی ئەو بەشەی راگەیاند، کە ئەمڕۆ (سێشەممە، 17-11-2020) لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی د. محەمەد حوسێن، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و، پ. د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کراوەتەوە.
جه‌وهه‌ر فه‌تاح، لە مەراسیمی کردنەوەی بەشەکەدا وتارى سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆى سه‌لاحه‌دینى خوێنده‌وه و، رایگەیاند بۆ ئەمساڵی خوێندن، لە بەشی فڕۆكەوانی ژمارەیەك قوتابی و خوێندكار وەردەگیرێن".
هـ.ر.