سعوودییە هەنگاوێکی دیکە لە ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە
بە هاوکاری ئەمەریکا

K24- هەولێر:
حکومەتی سعوودییە، رەزامەندی دەربڕی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا بفڕن.
جارید کۆشنەر، راوێژکاری باڵای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی سعوودییە قسەیان کردووە و توانیویانە ئەو ناکۆکییە چارەسەر بکەن.
جیا لە سعوودییە، ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات، بەحرەین و سوودان ئاسایی کردووەتەوە و گەشتی ئاسمانی لە نێوانیان ئەنجام دەدرێت.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، نزیککردنەوەی ئیسرائیل لە چەند وڵاتێکی عەرەبی، بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ خۆی و ستراتیژی سیاسەتی دەرەوەی دەزانێت، بەڵام نزیکبوونەوەکە بە دڵی هەندێک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی نییە.
Reuters