عێراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

به‌هۆی به‌تاكه‌ 21 كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

دوو هاوسه‌ر دوای چاكبوونه‌وه‌یان له‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌سره‌ی فێركاری چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن پلازمای خوێنیان بۆ تووشبووان لێ وه‌ربگیرێت. وێنه‌: رۆیته‌رز
دوو هاوسه‌ر دوای چاكبوونه‌وه‌یان له‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌سره‌ی فێركاری چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن پلازمای خوێنیان بۆ تووشبووان لێ وه‌ربگیرێت. وێنه‌: رۆیته‌رز

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 36 هه‌زار 856 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی هه‌زار و 553 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 21 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات هه‌زار و 766 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 578 هه‌زار و 916 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار و 636 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 513 هه‌زار و 405 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 88.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 52 هه‌زار و 875 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 197 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

H.B

Fly Erbil Advertisment