"ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی سه‌ربازانی له عێراق زیادنه‌كردووه"
K24 - به‌غدا:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له گه‌یشتی 200 سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نبار.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی گوته‌بێژی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، ئاماژه بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌ر هێزێك له عێراق هه‌بێت، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵی زیادكردنی هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكاش له عێراق دووره له راستییه‌وه".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌ركییان راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازییه به هێزه عێراقییه‌كان، نه‌ك شه‌ڕكردن له مه‌یدانی جه‌نگ و له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی به‌غدا هاتوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان و ئاماده‌ن هاوكاری ئه‌و هێزانه‌ش بكه‌ن كه له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.