هێزه عێراقییه‌كان كۆمه‌ڵگای حكوومی رومادییان گه‌مارۆداوه
K24 – به‌غدا:
گوته‌بێژێك به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان له ناوه‌ندی شاری رومادین و گه‌مارۆی كۆمه‌ڵگای حكوومییان له‌و شاره داوه.
یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی هێزه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، ئازادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای حكوومی رومادی له ئانوساتدایه و كۆمه‌ڵگاكه‌ش دوایین شوێنه له‌و شاره‌دا له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشدا مابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه عێراقییه‌كان، سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه و رێگاوبانه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ن، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆمبڕێژكراون و تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی، سه‌رقاڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌نن.
یه‌حیا ئاشكراشیكرد، له چه‌ند سه‌عاتێكی داهاتوودا، رزگاركردنی رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبار، له ده‌ست چه‌كدارانی داعش راده‌یگه‌نرێت.
رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نباره، به‌دووری 120 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت و له حوزه‌یرانی 2014دا، دوای كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری ئه‌نباریشیان دا و سوپای عێراقییان له‌و پارێزگایه‌ش وه‌ده‌رنا، تا ئێستاش سوپای عێراق و هێزه هاوبه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی ئاڵتوونی دژه تیرۆری سه‌ر به سه‌رۆكی وه‌زیران، نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكه‌نه‌وه.