مەكدۆنیا سنوور تهلبهند دهكات
K24 - ھەولێر:
بۆ رێگەگرتن لە كۆچبەران مەكدۆنیا بە درێژای 37 كیلۆمەتر پەرژینی تەلبەند لە سەر سنوور وڵاتەكەی دروست كرد.
بۆ جاری دووەم مەكدۆنیا پەرژینی تەلبەند لە سەر سنووری وڵاتەكەی دروست كرد، بۆ رێگەگرتن لە لێشاوی كۆچبەران بەرهو وڵاتانی رۆژئاوا.
ئەمەش دوای كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی نەمسا، سلۆڤینیا، كڕواتیا، سربیا دێت، كه لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا سنوورەكان توند بكەن و ئەو كۆچبەرانەی ناسنامەی باوەڕپێكرایان نیە بگەڕێنرێنەوە.
ھەرچەندە وڵاتانی رۆژئاوا لە ھەوڵی راگرتنی لێشاوی كۆچبەرانن، رێگای توندیان گرتووەتە بەر، بەڵام چوونی كۆچبەران بۆ رۆژئاوا بەردەوامە، تەنھا لە مانگی رابردوو 62 ھەزار كۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە یۆنان.