سێ گه‌نجی كورد ماڵپه‌ڕێكی كوردی هاوشێوه‌ی فه‌یسبووك دروست ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سێ گه‌نجی كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی، ماڵپه‌ڕێكیان دروستكردووه‌ته‌وه، هاوشێوه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئنستاگرام، كه ته‌واوی ئه‌و تۆڕه، به زمانی كوردییه.
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كوردییه به‌ناوی ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د، بۆ كوردستان 24 گوتی: "ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌كه‌ین، له ئێستادا ته‌نها 3 كه‌سین و رۆژانه 16 كاتژمێر كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌شه‌كانی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه".
له باره‌ی پاراستنی نهێنی به‌كارهێنه‌رانه‌وه گوتی: "هیچ كه‌سێك ناتوانێت پاسوۆردی به‌كارهێنه‌ران ببینێت و بتوانێت داتاكان ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نهێنی به‌كاربه‌ران بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ پاراستنی ماڵپه‌ڕه‌كه له هاككردن، یارمه‌تیمان له چه‌ند كۆمپانیایه‌كی جیهانی وه‌رگرتووه، ئه‌وانیش بریتین له Sitelock, cloudflare, ssl, dataencryptor ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش به زمانی HTML5 نووسراوه‌ته‌وه".
له باره‌ی دروستكردنی ماڵپه‌ڕێكی له‌و جۆره و له‌و كاته‌دا گوتی: "ده‌مێكه بیرم له دروستكردنی ماڵپه‌ڕێكی له‌و جۆره كردبۆوه، چونكه پێشتر هیچ ماڵپه‌ڕێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌زمانی كوردی نه‌بوو، له ئێستاشدا ته‌نها زمانی كوردی سۆرانیمان بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه داناوه".
له باره‌ی ناونانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش به‌ناوی "ئاشتی كوردان"ه‌وه گوتی: "به‌هۆی سیفه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی كورد، پێمانباشبوو ناوی ئه‌و ماڵپه‌ڕه بكه‌ینه ئاشتی كوردان ".
نزیكه‌ی سێ رۆژ ده‌بێت، ماڵپه‌ڕه‌كه په‌بلیش بووه و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئه‌كاونتی تێدا دروست بكه‌ن، له باره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و ماوه‌یه، گوتی: "".
له ئێستادا له ماوه‌ی ته‌نها 2 ڕۆژ و 10سه‌عات دا، 13 كۆمه‌ڵه درووست كراوه، 150 بابه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، 12 بابه‌ت هاوبه‌ش پێ كراوه، 430 به‌كارهێنه‌ری هه‌یه 150یان كاران".
هه‌روه‌ها گوتی: "راسته له ئێستادا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران كه‌مه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕه‌كه ته‌نها 3 رۆژه ده‌ستبه‌كار بووه و له گه‌شه‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌شی به‌رده‌وام ده‌بین".
بۆ دروستكردنی ئه‌كاونتێك له‌و ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردییه كرته له‌سه‌ر unitykurd.com بكه و تێیدا ببه ئه‌ندام، كوردستان24، وه‌ك یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی میدیای كوردی، ئه‌كاونتێكی له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردییه كرده‌وه.
له ئێستاشدا، ئه‌پی ئه‌و ماڵپه‌ڕه كوردییه، بۆ سیسته‌مانی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس، به‌رده‌ستن و ده‌توانرێت داونڵۆد بكرێن.
بۆ ئای ئۆ ئێس: http://ios.unitykurd.com
بۆ ئه‌ندرۆید: http://android.unitykurd.com