جووتیاران سهرقاڵی ئامادهكارین بۆ داچاندنی زهوییهكانیان

K24 – ههولێر:
جووتیارانى هەرێمى کوردستان ئامادەکارییەکانیان بۆ چاندنى بەروبوومە کشتوکاڵیەکان دەسپێکردووە، داواکاریشن ئەم ساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان زیاتر هاوکاریانبێت بۆ زیادکردنى ئاستى بەرهەمێنانیان تاکو بتوانرێت ئاستی هەناردەکردنى بەربوومى خۆماڵى بۆ دەرەوەى هەرێم زیاتر بکرێت.
جووتیاران ئامادەکارى بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەى خانووە پلاستیکییەکان دەکەن، لەژێر ئەو خانووە پلاستیکیانەدا تەماتەو خەیار وچەندین بەرهەمى دیکەى سەوزە دەچێنرێت. بەپیتى خاکى کوردستانیش وایکردووە جوتیاران بتوانن زۆربەى بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بەرهەم بهێنن.