ئاگادارییه‌ك بۆ شۆفێرانی سنووری قه‌زای سۆران و ده‌وروبه‌ری
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێرانی سنووری قه‌زای سۆران و ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی گواستنەوەی خاوەندارێتی، تازەکردنەوەی ساڵیانە، ونبوونی ساڵیانە و رزیبوونی له‌و قه‌زایه رایی بكه‌ن و چیتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی هه‌ولێر نه‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر:
سەرجەم هاووڵاتیان و دانیشتوانی حەوزی سۆران و دەوربەری ئاگاداردەکەینەوە، لەبەیانی رێکەوتی 2021/4/13 بەشی تۆمار لە هاتووچۆی سۆران دەستبەکاردەبێت، بەمەش هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە بۆ رایی کردنی مامەڵەکانی بەشی هونەری هاتووچۆ لەجۆرەکانی (گواستنەوەی خاوەندارێتی، تازەکردنەوەی ساڵیانە، ونبوون و رزیبونی ساڵیانە)، دەتوانن سەردانی بەشی هونەری هاتووچۆی سۆران بکەن و چیتر سه‌ردانی هەولێر نه‌كه‌ن بۆ راییکردنی مامه‌ڵه‌كانیان، کە ئەمەش ئاسانکاریەکە بۆ شۆفێرانی ئه‌و سنووره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر
2021/4/12
H.B