سەرۆکی حکومەت لە سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی خاوەنکار کۆبووەوە

مەسرور بارزانی: هەمیشە خەونی گەورەتان هەبێت

K24 - سلێمانی

لەمیانەی سەردانەکەی بۆ شاری سلێمانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاویکەوت بە ژمارەیەک خاوەنکاری گەنج و گوێبیستی خواست و داواکاریی و ئامانجەکانیان بوو.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، لەبارەی ئەو گەنجە خاوەنکارانە نووسیوویەتی، پەیامێکی هەبوو بۆیان ئەویش ئەوەیە: هەمیشە خەونی گەورەیان هەبێت و خۆشحاڵی خۆی به‌ پڕۆژه‌ نوێیه‌كه‌یان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

رۆژی یەکشەممە 23/5/2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەوێ بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی دانا، کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.