خه‌ڵكی مه‌نده‌لی داوا ده‌كه‌ن ناحیه‌كه‌یان بكرێته‌وه به قه‌زا
K24 – هه‌ولێر:
چالاكان و خه‌ڵكی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، له خۆرهه‌ڵاتی دیاله، داوا ده‌كه‌ن، ناحیه‌كه‌یان بكرێته‌وه به قه‌زا، ماڵ و موڵكیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، چونكه كاتی به‌عس به بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی به‌عس مه‌نده‌لی له قه‌زاوه بچووك كراوه‌ته‌وه بۆ ناحیه.
له 1987 به مه‌رسوومی ژماره 459ی كۆماری، مه‌نده‌لی كراوه‌ته ناحیه. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی (617 و 498)ی سه‌ركردایه‌تی به‌عس، ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی كوردی ناوچه‌كه‌دا گیراوه.
چالاكوانێكى مه‌ده‌نى جه‌ختیكرده‌وه، دانیشتونى مه‌نده‌لى له رێگه‌ى كه‌ناڵە فەرمییەکانەوە داواى گێڕانه‌وه‌ى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه دووه‌م كۆنترین قه‌زایه له عێراق.
له سه‌رده‌مى رژێمى سەدام حوسێن‌دا، ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان، به سیفه‌تى سه‌رۆكى لێژنه‌ى كاروبارى باكوور، راسپێردرا، به كۆچپێكردنى خه‌ڵكى ئه‌و قه‌زایه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موڵك و سامانیان و گۆڕینى دیموگرافیان ناوچه‌كه.
قه‌زاى مه‌نده‌لى (93) كیلۆمه‌تر له پارێزگاى دیاله‌وه دووره، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانى رژێمى سه‌دام حوسێن، كێشه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌دا کەڵەکە بووە.
له‌ساڵى (2003)ه‌وه، تاوەکو ئه‌مڕۆ، مەندەلی له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شه، تا ئێستاش به به‌رده‌وامى خه‌ریكن دیموگرافیاى ده‌گۆڕن، سه‌رووى هه‌موو ئه‌مانه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى زه‌وى و زارى خەڵکی كورد له‌و ناوچه‌یه، هیچ جۆره ئاسانكارییه‌كیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆچپێكردووانى سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان، ناكرێت، تاوكو بگەڕێنەوە سەر مۆڵک و ماڵیان.
سەرچاوە: فرانس پرێس
ک.ب