پارتی رۆڵ و متمانە بە ئافرەتان دەبەخشێت
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژادنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە، لە کۆی پێنج کاندید بۆ ئەو پێنج بازنەیەی لەو سنوورانە دیاری کراون، چوار کاندیدیان ئافرەتن، پارتی یەکەم حزبه کە زۆرترین کاندیدەکانی ئافرەت بن و دەرفەتی زیاتری بۆ ئافرەتان رەخساندبێت، کە بچنە ھەڵبژادنی خولی پێنجەمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی ھەڵبژادنەکانی پەرلەمانی عێراق لەلایەنەکانی دیکە جیادەکاتەوه، رەخساندنی ھەلی زیاترە بۆ ئافرەتان تا ببن بە پەرلەمانتار، لە سنووری پارێزگای سلێمانی پێنج بازنە دیاریکراوە، کە 55 کاندید ھەیە و 23یان کاندیدی ئافرەتن. پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەو پێنج بازنەیەدا چوار کاندیدی ئافرەتی بۆ پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە.
شنۆ نوری عه‌بدوڵڵا، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پێشتر كارم له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئافره‌تان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رپه‌رشتیارێكی كارگێڕی په‌روه‌رده‌ییشم، ئاگام له كێشه‌كانی په‌روه‌رده‌ش هه‌یه، ده‌مه‌وێت كار له‌سه‌ر ئه‌و دوو ته‌وه‌ره‌یه بكه‌م له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
جگە لەو بەرنامە گشتگیرەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامانجیەتی لە خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق کاری لەسەر بکات، کاندیدەکانیشی بەرنامە و پلانی تایبەتیان بۆ خزمەتکردنی ئەو پارێزگایانە ھەیە، کە بوونەتە کاندید تێیدا.
ئەشواق جاف، کاندیدی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە گوتی: "پارتی كار له‌سه‌ر مافی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات، ئێمه ئه‌وه‌ی له خولی دووه‌م و سێیه‌م ده‌ستمان پێكردووه، له خولی پێنجه‌میش ته‌واوی ده‌كه‌ین، كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی رژێمی به‌عسه و تا ئێستا به پێی پێویست زیانلێكه‌وتووان قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه".
بۆ ھەڵبژادنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، پێویستە لە ھەر 83 بازنەکەی ھەڵبژاردن ئافرەتێك دەربچێت، کە ئەمەش دەرفەتێکی باشتری بۆ ئافرەتان رەخساندووە، کە لە چوار ساڵی داھاتوودا وەک نوێنەری کوردستان لە بەغدابن.
د.ی