ئێران يادى كۆچى دوايى خومه‌ينى ده‌كاته‌وه‌

دوای 27 ساڵ لە مردنی خومەینی بەرپرس و بەرە جیاوازەكانی ناو دەسەڵاتی ئێران لە بەرزترین ئاستدا خوێندنەوەی جیاوازیان بۆ بیروباوەڕەكانی ھەیە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d611d66e-7b0e-4cf2-bb30-6d574aef2c9c/salroji%20mrdni%20xomeini.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی روحوڵڵا خومەینی رابەر و دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێرانە، دوای 27 ساڵ لە مردنی خومەینی بەرپرس و بەرە جیاوازەكانی ناو دەسەڵاتی ئێران لە بەرزترین ئاستدا خوێندنەوەی جیاوازیان بۆ بیروباوەڕەكانی ھەیە، لە دوو رۆژدا رێبەری ئێستای ئێران و سەرۆكى كۆماری ئێران قسەی جیاوازیان لەسەر كرد.

27 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی رابەر و دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران تێپەڕی، بەڵام خوێندنەوەكان بۆ ئامانج و كەسایەتی ئەو لە ناو گەورە بەرپرسانی ئێراندا ھەر بەردەوامە، رۆژی ھەینی لە رێورەسمی ساڵڕۆژی كۆچی روحوڵڵا خومەینیدا، رابەری ئێستای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، كە شۆڕشگێڕبوونی خومەینی لە دژە ئەمریكایی بوونیدا بووە.

دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە ریفۆرمخواز و پارێزگارانه‌وه‌ لەوەدا كۆكن، كە روحوڵڵا خومەینی شۆڕشگێڕ بووە، بەڵام رۆژێك پێش قسەكانی عەلی خامنەیی، حەسەن رووحانی سەرۆكى كۆماری ئێران رایگەیاندبوو، كە دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران باوەڕی ویلایەتی فەقیھی خستووه‌تە دواى سیستەمی كۆماری، دەڵێت رێككەوتن لەپێنا بەرژەوەندییەكان لەگەڵ ھەموو وڵاتێك رەواییە.

دوای 37 ساڵ لەكۆماری ئیسلامی ئێران و 27 ساڵ تێپەڕبوون لە كۆچی دوایی روحوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری ئەو كۆمارە، خوێندنەوەی جیاواز بۆ بیروباوەڕی دەكرێت، پارێزگاران بە رادەیەك ئەنجامگیری تووند بۆ قسەكانی دەكەن، كە رێگەیان بەنەوەی خومەینی نەدا، خۆی بۆ ئەنجومەنی شارەزایان كاندید بكات، ھەر دوێنێ رووحانی پشتگیرییەكی تووندی لێكرد.