ئاژانسى نێودهوڵهتى وزه: رێككهوتنى ناووكى ئێران لە دۆخی ناسك دایە
K24 – ههولێر:
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناووکی، وێڕای ئاماژە بە پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنی ناووکی، گوتی: بەڵام ئەو رێککەوتنە هێشتا لە دۆخێکی ناسک دایە.
یوکیا ئامانۆ، لە وتووێژێکدا کە رۆژی هەینی لە رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوکرایەوە، داکۆکی کرد لە هەڵسەنگاندنی پرۆگرامی ناووکی ئێران و گوتی چەندین ساڵ کاتی دەوێت.
ئامانۆ، هەروەها بە ئاماژە بۆ ئەوەی کە تا ئێستا نێوەی رێگاکەیان بڕیووە، گوتی: گەیشتن بە رێککەوتن زۆر گرنگ بوو، بەڵام مانەوەی ئەم رێککەوتنە پێویستی بە هەوڵێکی زۆر هەیە.
رێککەوتنی ناووکی ئێران و شەش زلهێزی جیهان، له 14ى تهمموز/ يۆليۆى 2015 واژووى لهسهر كرا و له كۆتايى ساڵى رابردوودا خرايه بوارى جێبهجێكردنهوه.