نووسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان دواین ئاماریان بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان دواین ئاماری تایبه‌ت به تاوانه‌كانی داعشیان بڵاو كرده‌وه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش پشتڕاستیان كرده‌وه.
ئه‌و نووسینگه‌یه رایگه‌یاند، نوێترین ئاماری تاوانه‌كانی داعش له 3-8-2014ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
-پێشتر كۆی گشتی ئێزدییه‌كانی عێراق 550.000 هه‌زار كه‌س بوون.
-ژماره‌ی ئاواره‌كانی ئێزدی به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش 36.000 هه‌زار ئاواره‌ن، 150.000 هه‌زاریان گه‌ڕانه‌وه بۆ شنگال.
-تا ئێستا 1293 ئێزدی به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش شه‌هید بوونه.
-2745 منداڵی ئێزدییه‌كان بێ دایك و باوك ماونه‌ته‌وه.
- 82 گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، جیا له ده‌یان گۆڕی تاكه كه‌سی.
-68 مه‌زار و پێگه‌ی ئاینی ئێزدییه‌كان ته‌قێندرانه‌وه.
-نزیكه‌ی 100 هه‌زار ئێزدی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هۆی هێرشه‌كانی داعش كۆچیانكرد.
-6417 ئێزدی له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراون، كه 3548 كه‌سیان ئافره‌تن و 2869 پیاون.
-ئه‌و ئێزدیانه‌ی له ژێر چنگی داعش رزگار كراون ژماره‌یان ده‌گاته 3550، كه 1206 كه‌سیان ئافره‌تن، 339یش له ریزی پیاوانن، 1049 كه‌سیش منداڵانی كچن و 956 له رفێندراوه‌كانی ئێزدی منداڵی كوڕن.
-ژماره‌ی ئه‌و رفێندراوانه‌ی كه به‌ده‌ستی داعش شه‌هیدكراون و ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه، 104 شه‌هیدن، ئه‌وانه‌ی به‌زیندوویی رزگارییان بووه ژماره‌یان 2763 ئێزدین، كه 1293یان كچ بوون و 1470ـیان كوڕن.