برێمه‌ر وردەکاری دەستگیرکردنی سەدام دەخاتەڕوو
K24 - هەولێر
له میانی بەشداریکردنی لە به‌رنامه‌ی "هێڵی ناوه‌ڕاست" لە کەناڵی ئێم بی سی، پۆل برێمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی پێشووی عێراق، باس لە چرکەساتی ده‌سگیركردنی سه‌دام حوسێن و گفتوگۆی توندی نێوان سەدام و سەرکردەکانی عێراق دەکات.
برێمەر گوتی "له ژووری خه‌وتن بووم، له شوێنی نیشته‌جێبوونم، كاتێك جێگره‌كه‌م بە ته‌له‌فۆن پەیوەندی پێوه‌كردم، داوای لێكردم بچمه نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆم، چونكه پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگم دەبێت. پێیڕاگه‌یاندم، كه‌سێكیان له تونێلێكی كێڵگه‌یه‌كی گوندێكی ده‌وربه‌ری تكریت ده‌سگیركرده‌وه، شێوه‌ی سه‌دام ده‌كات، داوام لێ‌كرد ده‌ست به‌جێ خێراترین رێگا بدۆزێته‌وه بۆ ناسینه‌وه‌ی، چونكه سه‌دام بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی هاوشێوه‌ی زۆری دروستكرده‌وه. گوتیان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌یبه‌ینه لای به‌ندكراوەی دیكه، کە مەبەستی تارق عه‌زیز بوو، ئەو ده‌یناسێته‌وه، یان تاقیكردنه‌وه‌ی ترشی یۆرانیۆمیان هه‌یه، كه به وردی ده‌یسه‌لمێنێ، سه‌دامه یاخودنا".
برێمەر، ئاماژەی بەوەکرد: "پاش یه‌كلابوونه‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌سگیركراوه سه‌دامه، په‌یوه‌ندیم به عه‌دنان پاچه‌چی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌نجومه‌نی حوكم كرد، پێم راگه‌یاند، كه گه‌وره سیاسییه‌كان ده‌توانن له نزیكه‌وه سه‌دام ببین، چوار به‌رپرس كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حكوم بوون هاتن له نزكه‌وه وتووێژی توندیان له‌نێواندا دروستبوو، ئه‌وانه هه‌ریه‌كیان خۆیان یان كه‌سه نزیكه‌كانیان، له‌لایه‌ن سه‌دام یان ئه‌شكه‌نجه‌ی توند درابوون، یان كوژرابوون، ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نج بوو سه‌دام زۆر به‌توندی وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه و به خیانه‌تكار و خۆفرۆش تۆمه‌تباری ده‌كردن".
سەدام حوسێن، سەرۆکی حزبی لەناوچووی عێراق، لە 13/12/2003، لە چاڵێکدا لە باخچەیەکی سنووری شاری تکریت دەستگیر کرا، لە رۆژی 5/11/2006 دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
سەدام حوسێن، لە 28/4/1937 لە تکریت لەدایکبووە، لە رۆژی 30/12/2006 لە شاری بەغدا لە سێدارە درا.
حزبی بەعسی عێراق، لە ساڵی 1968 بە کودەتا دەستی بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و تا رووخاندنی رژێمەکەی لە ئاداری 2003، حوکمی عێراقی کرد.