بارسێلۆنا، دێمبلی به ده‌ردی مێسی ده‌بات
بارسێلۆنا بە فەرمی بە عوسمان دێمبلی راگەیاند هەرچی زووە یانەیەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە و دەستبەرداری دەبن.
ماتیۆ ئالیمان بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی فەرمی یانەکەی رایگەیاند بە عوسمان دێمبڵی هێرشبەری فەرەنسی یانەکەیان راگەیاندووە لەسەریەتی بە زووترین کات بڕوات لە بارسێلۆنا.
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات ئەم بڕیارە لەلایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەرەوە دراوە و لەلایەن کارگێری یانەکەش پاڵپشتی کراوە.
ئالیمانی دەشڵێت: ماوەی شەش مانگە چەند ئۆفەرێکیان خستووەتە بەردەم دێمبلی، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادە نەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش چاڤی بڕیاریدا دێمبلی بۆ یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو دوور بخاتەوە.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌مان مامه‌ڵه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ دێمبلی ده‌كات و به‌هۆی به‌رزی مووچه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت.
عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له یانه‌ی رێنسی فه‌ره‌نسا پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2016 روویكردووه‌ته یانه‌ی دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا له كۆی 50 یاری، 10 گۆڵ و 22 ئاسیستی كرد، پاشان به هاوینی 2017 به به‌های 140 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، نیوه‌ی زیاتری كاته‌كانی له بارسا به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد، له ماوه‌ی ئه‌و 4 ساڵه‌ی له یانه‌ی بارسێلۆنا یاریی كرد ته‌نیا به‌شداریی له 129 یاریكرد و 31 گۆڵ و 23 ئاسیستی تۆمار كردووه و له هاوینی ئه‌مساڵیش گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.