رۆژنامهيهكى تاران: ئهحمهدى نهژاد مانايهكى ديكهى به دهستهواژهى "پووش و پهڵاش" داوه
K24 – ههولێر:
رۆژنامەکانی چاپی ئهمڕۆی تاران، کۆمەڵێک بابەتی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییان وروژاندووە. رۆژنامەی جمهووری ئیسلامی لێدوانی گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بڵاو کردووەتەوە، کە دەڵێ: کێشەمان لەگەڵ ئێراندا هێشتا ههر بەردەوامە.
رۆژنامەی هەمدلی یادی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی حەوت ساڵ لەمەوبەری کردووەتەوە و بە سەردێڕێ: خوێندنەوەی رۆژێکی پڕ لە هەرای حەوت ساڵ لەمەوبەر ئەوکاتەی ئەحمەدی نهژاد گوت: پووش و پەڵاش، نووسیویەتی: دەستەواژەیەک کە ئەحمەدی نهژاد لەورۆژەدا بە کاری هێنا، بە چەشنێک هاتە ناو ئەدەبیاتی سیاسییەوە کە ئەگەر ئێستا لە پەڕەکانی ئینترنێتدا بەدوایدا بگەڕێین، دەمانباتە ئەو لاپەڕانەی باس لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009 دەکەن و هەست دەکەی ئەحمەدی نەژاد مانایەکی دیکەی بەو دەستەواژە کۆنەی زمانی فارسی داوە.
رۆژنامەی جمهوری ئێسلامی، لە زمان گوتەبێژی وەزارەتەی درەوەی ئەمریکاوە نووسیویەتی: ئەمرکیا واز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناهێنێت. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێرای ئاماژە بە سیاستەکانی وڵاتەکەی لە بەرانبەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، گوتوویەتی: ئەمریکا دەست لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵناگرێت و مانەوەی سەربازانی ئەمریکا لەوێ بەردەوامە. جۆن کێربی هەروەها گوتوویەتی: کێشەکانی ئێران و ئەمریکا هەروا بەردەوامن.