هاوپه‌یمانی سێقۆڵی له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌

گفتوگۆكان له‌ده‌وری سێ پرسی دیاریكراو ده‌خولێنه‌وه‌
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵیی پارتی، سه‌درییه‌كان و سوونه‌كان
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵیی پارتی، سه‌درییه‌كان و سوونه‌كان

K24- هه‌ولێر:

هاوپه‌یمانی سێقۆڵیی "پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌درییه‌كان و سیاده‌ی سوننی" له‌ به‌غدا له‌باره‌ی پرسه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌وه‌.

شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی داخراو له‌ باره‌گای هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننه‌كان له‌نێوان هه‌رسێ لایه‌نی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه‌كانی به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌، پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و پشتگیریكردن له‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت.

به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رسێ لایه‌نی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌زانن.

دوای بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی له‌ به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی له‌ به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی له‌ به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی له‌ به‌غدا

H.B