رووسیا هه‌ڕه‌شه له سوید و فینله‌ندا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له ئه‌گه‌ری فراوانبوونی ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، گوته‌بێژی كرملین هۆشداری ده‌داته هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا و رایگه‌یاند، داواكردنی ئه‌و وڵاتانه بۆ چوونه ناو ناتۆ خزمه‌تی سه‌قامگیری ئه‌وروپا ناكات.
دیمتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی شه‌ڕپێفرۆشتن به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی بیسكۆڤ له‌و كاته‌وه دێت كه به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپایی رایانگه‌یاندبوو، هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو رووسه‌كان ئه‌نجامیاندا.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گووتوویانه داواكه‌ی سوید و فینله‌ندا بۆ به ئه‌ندامبوونیان له ناتۆ له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، واشنتن پشتگیری له زیادبوونی داواكارییه‌كان بۆ هاتنه ریزی ناتۆ ده‌كات، كه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ گه‌یشتووه‌ته 32 ئه‌ندام.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ناتۆ خه‌ریكی فراوانبوونه، هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا وایكرد هێزی پشتیوانی زۆر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بكرێت و پشتگیری له داواكارییه‌كه‌ی سوید و فینله‌ندا بكرێت.
فینله‌ندا به درێژایی 1340 كیلۆمه‌تر هاوسنووره له‌گه‌ڵ رووسیا، له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیاوه ئه‌و وڵاته نیگه‌رانه.
بیسكۆف گوتی: "ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ناتۆ له‌سه‌ر سنووره‌كانی رووسیا ده‌كرێن، بۆ سه‌قامگیری ئه‌وروپا باش نابێت.