پوتن دان به ده‌رهاویشته‌كانی سزاكانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا گوتی: سیاسەتی سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر وڵاتەکەیدا شکستی هێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانی به‌وه دانا، كه رێژەی هەڵئاوسان لە رووسیا زۆر بەرزبووەتەوە و داوای لە حکومەت و بانکی ناوەندی كرد، چارەسەرێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵئاوسانی بازاڕ بدۆزنەوە.
له گوته‌كانیدا پووتن دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین: سیاسەتی سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا شکستی هێناوە. واتە ئەو سیاسەتەی گرتبوویانەبەر سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو بە خراپ بەسەر خۆیاندا شکاوەته‌وە، سەیرکەن رێژەی بێ‌کاری لە ئەمه‌ریکا و ئەوروپا چەند زیادیکردووە، هەڵئاوسان لە بازاڕەکان چەند زیادیکردووە، داینامیکی ئابوورییان تێکچووە".
پوتن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "لە ماوه‌ی مانگ و نیوی رابردوودا رێژەی بەکاربردن 9ز4% بەرزبووەتەوە. هەڵئاوسان گەیشتووەتە 17.5%، داوا لە حکومەت و بانکی ناوەندی دەکەم و سەرنجیان بۆ ئەو هەڵئاوسانە رادەکێشم، ئەو ژمارانە زۆر بەرزن و هەمووان هەستی پێدەکەن، کاریگەری لەسەر داهاتی خێزانەکان کردووە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویستە هاوکاری هاوڵاتیان بکەین، بۆئەوەی بتوانن خۆیان لەگەڵ شەپۆلەکانی هەڵئاوسان بگونجێنن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ له لێدوانێكدا دوێتێ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه، سزاكانی رۆژئاوا كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه و تا دێت ئابووری رووسیا زیاتر داده‌ته‌پێنێت و مایه‌پووچبوونی یه‌كجاره‌كی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌نها په‌یوه‌سته به كاته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "BILD am Sonntag" ڤۆن دێرلا‌ین گوتی: "هه‌فته دوای هه‌فته سزاكان كاریگه‌ری قووڵتر له‌سه‌ر ئابووری رووسیا دروستده‌كه‌ن. هه‌نارده‌ی كاڵاكان بۆ رووسیا به‌ڕێژه‌ی 70% داڕووخاوه". هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "سه‌دان گه‌وره كۆمپانیا و هه‌زاران پسپۆڕ و شاره‌زا ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه و به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ش به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، به‌ڕێژه‌ی 11% كه‌میكردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پرسی مایه‌پووچبوونی یه‌كجاره‌كی رووسیا ته‌نها له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه".
پێشتریش هه‌ر دوێنێ، له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" ئاشكرایكرد، "ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ره‌وایه‌تییان به پلانێك بۆ جیهانێكی ته‌واو جیاواز داوه، كه تێیدا گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاری له‌گه‌ڵ رووسیا جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه هه‌وڵ بۆ گۆشه‌گیركردن و لاوازكردنی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامانجێكی ستراتیژی دوورمه‌ودا".
H.B