ڤۆن دێرلا‌ین: مایه‌پووچبوونی یه‌كجاره‌كیی رووسیا ته‌نها له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه
K24- هه‌ولێر:
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت ده‌كاته‌وه، سزاكانی رۆژئاوا كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه و تا دێت ئابووری رووسیا زیاتر داده‌ته‌پێنێت و مایه‌پووچبوونی یه‌كجاره‌كی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌نها په‌یوه‌سته به كاته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "BILD am Sonntag" ڤۆن دێرلا‌ین گوتی: "هه‌فته دوای هه‌فته سزاكان كاریگه‌ری قووڵتر له‌سه‌ر ئابووری رووسیا دروستده‌كه‌ن. هه‌نارده‌ی كاڵاكان بۆ رووسیا به‌ڕێژه‌ی 70% داڕووخاوه". هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "سه‌دان گه‌وره كۆمپانیا و هه‌زاران پسپۆڕ و شاره‌زا ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه و به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ش به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، به‌ڕێژه‌ی 11% كه‌میكردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پرسی مایه‌پووچبوونی یه‌كجاره‌كی رووسیا ته‌نها له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه".
زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له 1یه‌كی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو، قه‌رزی ده‌ره‌كیی رووسیا گه‌یشتووه‌ته 59.5 ملیار دۆلار، له‌وانه‌ش قه‌رزی قه‌واڵه ده‌ره‌كییه‌كان به 38.97 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت. كۆی گشتیی قه‌رزه‌كانی سه‌ر رووسیاش له 15 قه‌رز پێكهاتوون، كه ده‌بێت له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2022 تا 2047 بیانداته‌وه.
له وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌وروپاش بۆ سه‌ر رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له 5ی مارسی رابردوو رێگه‌ی به دانه‌وه‌ی قه‌رزی "وڵاتانی نادۆست" به روپلی رووسی دا. كه به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی پوتن، كۆمپانیا رووسییه‌كان و خودی ده‌وڵه‌تیش ده‌توانن هه‌ژمارێك له بانكه رووسییه‌كان به ناوی "قه‌رزاری بیانی" بكه‌نه‌وه و پاره كانیان به روپل و به نرخی بانكی ناوه‌ندی و به به‌های رۆژ حه‌واڵه بكه‌ن. هه‌روه‌ك بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش كه سزایان به‌سه‌ر رووسیادا نه‌سه‌پاندووه، قه‌رزه‌كانیان به یۆرۆ یانیش دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌درێنه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی قه‌رزاری رووسی مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی هه‌بێت.
ئانتۆن سیلوانۆڤ، وه‌زیری دارایی رووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بلۆكی سه‌ر دراوه بیانییه‌كانیان هه‌ڵنه‌گیرێت، رووسیا قه‌رزه‌كانی به دراوی بیانی ناداته‌وه. له ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه یانیش وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی بانكه‌كانیش، رووسیا ئاماده‌یه پابه‌ندییه‌كانی به دراوی روپلی رووسی نیشان بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانێكی گه‌وره له مه‌رجه‌كانی خزمه‌تگوزاری قه‌رزی ده‌ره‌كیی سه‌ر رووسیا دێته ئاراوه، كه به‌لایه‌نی كه‌م پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دانه‌وه‌ی قه‌رز ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" ئاشكرایكرد، "ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ره‌وایه‌تییان به پلانێك بۆ جیهانێكی ته‌واو جیاواز داوه، كه تێیدا گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاری له‌گه‌ڵ رووسیا جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه هه‌وڵ بۆ گۆشه‌گیركردن و لاوازكردنی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامانجێكی ستراتیژی دوورمه‌ودا".