پوتن له‌باره‌ی راگرتنی جه‌نگ له ئۆكرانیا بڕیاریدا
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته پێشنیازی راگرتنی جه‌نگی ئۆكرانیای خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكی رووسیا.
كۆشكی كۆماری توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كردووه و پێشنیازی راگرتنی جه‌نگی ئۆكرانیای خستووه‌ته به‌رده‌می.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، پوتن به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه رازییه، نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆتایی به جه‌نگی ئۆكرانیا بهێنێت.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، پێویسته ئاشتی به خێرایی بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه. له‌به‌رامبه‌ردا پوتن سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه.
به‌مه‌به‌ستی راگرتنی جه‌نگی ئۆكرانیا، توركیا وه‌ك ئه‌ندامێكی به‌هێزی ناتۆ هه‌وڵی نێوه‌ندگیری له نێوان كیێڤ و مۆسكۆ ده‌دات، دووجاریش میواندارییه‌تی گفتوگۆكانی نێوانی ئه‌و دوو وڵاته كرد.
پێشتریش ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه میوانداری هه‌ریه‌ك له پوتن و زیلینسكی له ئیسته‌نبۆڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتن له‌باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ ئیمزا بكه‌ن.