كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
دوای 75 رۆژ له په‌كخستنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆببێته‌وه.
به هۆی په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا له هه‌رێمی كوردستان په‌كیان كه‌وتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان بۆ بكرێت و په‌سند بكرێن.
هۆكاری سه‌ره‌كی په‌كخستنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، ناته‌بایی فراكسیۆنه‌كانه له باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه.