پێڵاوێكی زیره‌ك هاوكاری نابینایان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای نه‌مسایی "Tec-Innovation" له داهێنانێكی نوێ‌دا، هاوكاری نابینایان ده‌كات به‌وه‌ی له رێی ئامێرێكی زیره‌كه‌وه له مه‌ودای چوار مه‌تردا ده‌توانێت نابینایان ئاراسته بكات.
داهێنانه نوێیه‌كه، كه ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار هاته به‌رباس، هه‌ستگرێكی بۆ دانراوه، كه له‌ره‌له‌ری سه‌رووی ده‌نگ وه‌رده‌گرێت و له مه‌ودای چوار مه‌تردا به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگه به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڵێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئامێره‌كه له پێڵاوێكی تایبه‌ت به‌ستراوه و نابینایان به له پێكردنی ئه‌و پێڵاوه پێویستییان به هیچ ئامرازێكی دیكه‌ی وه‌ك گۆچان نابێت بۆ به‌ڕێدا رۆیشتن.
ئێستا ئه‌و پێڵاوه زیره‌كه له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رده‌سته و به هۆیه‌وه ملیۆنان هاووڵاتی نابینا ده‌ستبه‌رداری گۆچانی زیره‌كی ده‌ستیان بوون.