كۆشكی سپی: دان به لكاندنی هیچ خاكێكی ئۆكرانیا به رووسیا نانێین
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی هەرێمی خێرسۆن رایگەیاند، بڕیارمانداوە ریفراندۆم بۆ گەڕانەوە بۆ سەر رووسیا ئەنجامبدەین و لەو بڕیارەش پاشگەزنابینەوە و كۆشكی سپیش له‌مباره‌یه‌وه هاته ده‌نگ.
ڤلادیمێر سالدۆ، سەرۆکی هەرێمی خێرسۆن، گوتی: "سەرکردایەتی هەرێمی خیرسۆن بڕیاریداوە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ یەکگرتنەوەی هەرێمی خێرسۆن لەگەڵ رووسیادا بکات".
ده‌شڵێت: "ئامادەكاریمان بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ رووسیادا كردووه و لەو بڕیارە پاشگەز نابینەوە، دوای ئەنجامەکانی ریفراندۆم خۆم دەچمە لای ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا، بۆ ئەوەی هەرچی زووە بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجامەکان پەسەندبکرێن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "دڵنیام گەڕانەوەی هەرێمی خیرسۆن بۆسەر رووسیا وادەکات سنوورەکانمان پارێزراوبن و مافی مێژوویی خۆمان بەدەست بێنینەوە."
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی خێرسۆن به پاڵپشتی رووسیایه و گرژی زیاتر دروست ده‌كات".
كۆشكی سپیش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌رگیز دان به لكاندنی هیچ خاكێكی ئۆكرانیا به رووسیا نانێین.
خێرسۆن ده‌كه‌وێته باشووری ئۆکرانیا، دانیشتوانه‌كه‌ی 284000 کەسن، له‌ساڵی 1778 بنیادنراوە و رووبەرهكهی 135 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
ساڵی 2022 رووسیا کۆنترۆڵیکرد و 45٪ دانیشتوانەکەی ئاوارەن، به سەنتەری ئابووری ئۆکرانیا داده‌نرێت، ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و پردی بەستنەوەی ئۆکرانیا و کریمیایه.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.