رهئیسی: ئەمهریکا لەسەر حیسابی بەرژەوەندی وڵاتان هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی دەدات
K24 – ههولێر:
سهرۆككۆماری ئێران ئاشكرایكرد، ئەمهریکا لەسەر حیسابی بەرژەوەندی وڵاتان هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی دەدات.
ئیبراهیم رهئیسی سهرۆككۆماری ئێران له میانهی پێشكهشكردنی گوتارێك لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له نیویۆرك رایگهیاند، ئێران دەیەوێت پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت و ئێمه پشتیوانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرین له ناوچەکه و واشنتنیش لهسهر حیسابی وڵاتان هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی دەدات.
دهشڵێت: "بنەمای کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر رێزگرتن له خەڵکه، به پشتبەستن به زانیاری و تواناکانمان پێشکەوتووترین چەکمان بەرهەمهێناوه".
لهبارهی رێككهوتنی ئهتۆمییهوه، ئیبراهیم رهئیسی گوتی: "ئەمهریکا تاکلایەنانه رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێلکردووه، ئێران بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییه و هەندێک وڵات بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کردووەته بیانوو بۆ گوشار خستنەسەر تاران".
گوتیشی: "ئێران پابەندی هەموو خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی بووه و پێویسته لایەنەکانی دیكهش پابەند رێککەوتنی ئەتۆمی بن".
سهرۆككۆماری ئێرانی روونیكردهوه، سەپاندنی هەژموون هەڕەشەیەکی مەترسیداره لەسەر جیهان، ئاسایشی رۆژههڵاتی ناوهڕاست به وڵاتانی ناوچەکه دەستەبەردەکرێت نەک له دەرەوه.