ئه‌مشه‌و وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته موسڵ
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، شاندێكی باڵای ئه‌منی گه‌یشته پارێزگای موسڵ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی ئه‌منی بۆ موسڵ كرد.
مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ موسڵ، به‌دواداچوونه بۆ كاروباری ئه‌منی ئه‌و شاره و دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاماده‌یی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
رۆژی 28ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022 عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، له شوێنی عوسمان ئه‌لغانمی ده‌ستبه‌كاربوو.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌لشه‌ممه‌ری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هاووڵاتییان له سه‌رتاسه‌ری عێراق.