محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوتوێی پته‌وكردنی هاوكاری نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و جێبه‌جێكردن و، چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه و پرسه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا چاویکەوتووه بە محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌و دیداره‌دا، دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییەکانی سه‌رگۆڕه‌پانی عێراقیان تاوتوێكردووه،هاوكات باسیان له‌گرنگی پته‌وكردنی میكانیزمی هاوكاری نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و جێبه‌جێكردن و ده‌ركردنی ئەو یاسایانە كرد، كه په‌یوه‌ستن به پرۆژه خزمەتگوزارییەکان .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، شاخه‌وان عەبدوڵا رایگەیاند، له وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گرنگی یەکخستنی هه‌وڵەکانی لەخۆگرتبوو لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئەنجامدانی چاكسازی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا .
هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بەردەوامی هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولایان کردووه .