هه‌وار محه‌ممه‌د: پارتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
بەرپرسی بەشی یاسایی لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، پارتی دەستپێشخەرییەکی گەورەی لەبارەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنەکان کردووە.
رۆژی هه‌ینی (20ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هه‌وار محه‌ممه‌د، بەرپرسی بەشی یاسایی لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی دەستپێشخەرییەکی گەورەی لەبارەی بەڕێوه‌چوونی هەڵبژاردنەکان کردووە و پێویستە لایەنەکان به‌ده‌نگ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه بێن.
له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنیش، هاوار محەممەد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هەندێک لایەنی سیاسی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن وەک بیانوو بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن.
ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە، پارتی بۆ هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاسا و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ئامادەیە و بۆ هەر بازنەیەک لاری نییە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاند، "من له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووم، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و درێژ نه‌كرێته‌وه، به هه‌ر حاڵ ده‌بێت ئه‌مساڵ هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت، من خۆم به هه‌موو توانای خۆم پشتیوانی ئه‌وه‌م هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و هیچ رێگه‌ش به بیانوو نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چیتر دوابخرێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تیشه، دابینكردنی پێداویستییه‌كانه، ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌شێكیشی لایه‌نی یاساییه، هیوادارم ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر بكرێن و ئیتر به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو و بێگه‌رد."