بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ دوو هێندە بەرزکردووەتەوە

ئەمڕۆ بانکەکە زیاتر لە 241 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی | وێنه‌: هاوكاری ساڵح - كوردستان24
100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی | وێنه‌: هاوكاری ساڵح - كوردستان24

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی 241 ملیۆن و 908 هەزار و 940 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە بڕی 50 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی 191 ملیۆن و 508 هەزار و 940 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

بەمەش کۆی ئەو دۆلارەی کە بانکەکە لەم مانگەدا خستوویەتییە بازاڕەوە، گەیشتە زیاتر لە ملیارێک و 923 ملیۆن دۆلار، ئەمەش هاوتایە بە نزیکەی کۆی ئەو دۆلارەی بانکەکە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا خستبوویە بازاڕەوە.

هەروەها بەهای 100 دۆلار ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا لە نێوان 157 هەزار 200 دینار بۆ 157 هەزار و 900 دینار بەرز و نزمی کردووە.