کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا 11 کەسی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی پەسەندکرد

ئاڵای كۆماری توركیا
ئاڵای كۆماری توركیا

K24 – هه‌ولێر:

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە کۆی 18 کەس داواکاری، 11 کەسی بە کۆکردنەوەی 100 هەزار واژۆ وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی پەسەند کرد.

لە تورکیا ئەو پارتانەی لە پەرلەمان فراکسیۆنیان هەیە، یاخوود ئەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆکایەتی کۆماردا زیاتر لە 5٪ ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە و هەروەها ئەوانەی دەتوانن 100 هەزار واژۆ کۆبکەنەوە، دەتوانن ببنە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا. بڕیاریشە لە 14 ـەی ئایار هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.