تیکتۆک رۆڵی کاریگەری هەیە بۆ راکێشانی گەنجان بۆ خويندنەوە

پێشانگایەکی کتیب لە پاریس
پێشانگایەکی کتیب لە پاریس

K24 - هەولێر

راپۆرت و ئامارەکانی ئەم دواییە ئاشکرای دەکەن، ئەپڵیکەیشنی "تیکتۆک"، سەرنجی گەنجانی بۆ خوێندنەوەی کتێب راکێشاوە.

رێکخەرانی پێشانگای کتێب کە لە کۆتایی مانگی نیساندا لە پاریس بەڕێوەچوو، نیشانیان دا کە لەنێو ئەو 100 هەزار کەسەی سەردانی پێشانگای کتێبیان کردووە، 50 هەزار کەسیان گەنجانی خوار بیست و پێنج ساڵان بوون.

رێکخەران پێشانگاکە ئەم بەشدارییە گرنگەیان بەستەوە بە بانگەشەی تیکتۆک، کە ئەو تەمەنەیان بانگهێشت کردبوو بۆ پێشانگاکە.

ئەمە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی پێشانگاکەدا سەردانکەرانی بەوشێوەیە و بە هۆکاری بانگەشەکەی تیکتۆکەوە بچنە پێشانگاکەوە بۆ کڕینی کتێب، رێکخەران دەڵێن، ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک وەک دارێکی سیری وایە بۆ راکێشانی جەماوەر.